ده‌روازه‌ی سێمالکا هاتوچۆی بازرگانی دەستپێدەکاتەوە و چاوەڕوانی گەشتیاران دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، به‌رپرسێكی ده‌روازه‌ی سێمالكا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، نۆژەنکردنەوەی پردی پەڕینەوەی سێمالکای نێوان رۆژئاوا و هه‌رێمی كوردستان تەواو بووە، و ئەمڕۆش هاتوچۆی بازرگانی دەستیپێکردووەتەوە، و سبەینێش بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێته‌وه.
دەروازەی سنووری نێوان رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان، له 20ی ئاداری ئه‌م ساڵ، به‌هۆی باران بارینه‌وه رووخا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌روازه‌ی سێمالكا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لە سبەینێ یەکشەممەوە گەشتیاران ده‌توانن له ده‌روازه‌كه بپه‌ڕنه‌وه.
دوای رووخانی پرده‌كه، به‌رێوبه‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی سێمالكا هاتوچۆی نێوان رۆژئاوا و هه‌رێمی كوردستانی گواستبووەوە بۆ دەروازەی وشکانی وه‌لید.