ئۆتۆمبێلێك له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ته‌قییه‌وه
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه له دیمەشقی پایتەختی سوریا، و ته‌نها زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ئاژانسی “سانا” سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق، لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی ئه‌م شاره بڵاویکردەوە، كه بۆمبێك له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا چاندرابوو، و لە ناوچەی مه‌زه لە دیمەشقی پایته‌ختی سوریا ته‌قییه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، تا ئێستاش دیار نیه ئایا زیانی گیانی یان بریندار لێ كه‌وتوبییه‌وه.