بۆردومانی بچڕبچڕی تورکیا بۆ سەر ناوچەیەکی باکووری حەسەکە

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینیی، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان، دەوروبەری دوو گوندی گوندەواری  تل تەمریان لە باکووری حەسەکە، رۆژئاوای کوردستان، بۆردومان کرد.

سه رچاوەیەكی سەربازی لە ئەنجومه نی سەربازی تل تەمر به نۆرس پرێسی راگه یاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی توركیا و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەوروبەری گوندی ئوم خەیریان له گوندەواری رۆژئاوای تل تەمر كردە ئامانج.

پاشان دوای نزیکەی سێ کاتژمێر، بۆردومانێکی هاوشێوە دەوروبەری گوندی شێخ عەلی لە گوندەواری باکووری تل تەمر کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی زانیاری لەسەر زیانە گیانی و ماددی هەبێت.

لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە تا ئێستا دەیان گوندی گوندەواری باکووری حەسەکە لەلایەن هێزەکانی تورکیا و ئۆپۆزیسیۆنی دڵسۆزیانەوە بۆردومان کراون و زیانەکانیش تەنیا لە ماددیدا قەتیس بووە.