بەرپرسێکی ئەمریکی: هیچ گۆڕانکارییەک لە جێگیرکردنی هێزەکانماندا نییە، و هەڕەشەکانی ئێران بە جددی وەردەگرین
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕپرسێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا گۆڕینی جێگیرکردنی شوێنی هێزه‌كانیانی له رۆژئاوای كوردستان ره‌ت كرده‌وه، دوای هه‌ره‌شه‌كانی ئێران.
لەدوای بۆردوومانكردنی کونسوڵخانەکەی ئێران لە دیمەشق له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه، ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوە ده‌كات، هاوکات هەندێک پێشبینی دەکەن ئەو وەڵامدانەوەیە ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بدات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌و پێیه‌ی پشتیبوانی له ئیسڕائیل ده‌كات له شەڕی غەززە.
کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری لە زاری بەرپرسێکی کە ناوی ئاشكرا نه‌كردووه، ڕایگەیاند، “ئاگاداری ئەو هەڕەشانەی ئێرانین کە دوای بۆردوومانه‌كه‌ی دیمەشق ده‌ستی پێكردووه”، جەختی لەوەش کردۆته‌وه کە ئەوان “بە جددی” مامەڵە له‌گه‌ل ئه‌م دۆخه دەکەن.
ئەو بەرپرسە راشیگه‌یاند: دوای هەڕەشەکانی ئێران هیچ گۆڕانکارییەک لە جێگیرکردنی هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە. ده‌شڵێت: “ئێمە بەدوای ململانێدا نین لەگەڵ ئێران، بەڵکو هەنگاو دەنێین بۆ پاراستنی هێز و بەرژەوەندییەکانمان”.
لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی غەززە، گروپەکانی سەر بە ئێران، به‌رده‌وام هه‌ره‌شه له بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌كه‌ن، و لە سوریا و عێراق و ئوردن هێزەکانی ئه‌مریكایان كردۆته ئامانج.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هیچ جموجۆڵێکی نائاساییان له ئێران و گرووپه‌کانی نه‌بینییوه.