بە فەرمی… تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بهردهوام دهبێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی تورکیا، “سنووردارکردنی هەناردەی هەندێک بەرهەم بۆ ئیسرائیل” ڕایگەیاند.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بەڕێژەی 6% زیادیکردووە، و رێژهكهش لە 399 ملیۆن دۆلار لە مانگی شوبات بۆ 423 ملیۆن دۆلار لە مانگی ئازاری ئەمساڵ زیاتربووه.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “سنووردارکردنەکانی هەناردەکردن بۆ ئیسڕائیل، كارا دهمینێتهوه تا ئەو کاتەی تەلئەبیب ئاگربەستی لە غەززە ڕادەگەیەنێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڕیاری سنووردارکردنی هەناردەکردن بۆ ئیسرائیل 54 بەرهەم لەخۆدەگرێت، لەوانە ئاسنی بیناسازی، پۆڵا تەخت، مەڕمەڕ و سیرامیک”، و ئەو بەرهەمانەی دیكهی ئاشکرا نەکردووە کە لە بڕیاری سنووردارکردنەکەدا نین.