واشنتۆن پێشنیارێك پێشکەشی تاران دەکات بۆ ئهوهی وەڵامی ئیسرائیل نهداتهوه
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، واشنتۆن بەڵێنی داوە ئیسرائیل ڕازی بکات کە هێرشەکانی له سوریا و لوبنان ڕابگرێت لە بەرامبەر ئەوەی تاران وەڵام نەداتەوە بۆ بۆردومانهكهی سەر دیمەشق.
دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ٣٥ی ئیسرائیلی باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانی لە ناوەڕاستی دیمەشق بۆردومان کرد و حەوت سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێرانی كوشت.
ئەو سەرچاوەیە بە ڕۆژنامەی “جەریدە”ی کوەیتی ڕاگەیاند، کە واشنتۆن هێشتا ههوڵدهدات تاران رازی بكات بۆ ئهوهی وڵامی ئهو هێرشهی سهر دیمهشق نهداتهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوایین پێشنیار کە كراوه بۆ ئێران لە ڕێگەی ناوبژیوانێكی سویسری، واشنتون پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆی تاران و تەلئەبیب دەکات بۆ لێکتێگەیشتن و دیاریکردنی سنوورەکانی ململانێی نێوانیان.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە بەیروت بە “جەریدە”ی ڕاگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشنیاری ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە کە هێرشەکان لە سوریا ڕابگرێت.
ئەو سەرچاوەیه راشیگهیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو پێشنیازانەی ئهمریكای ناردۆته نووسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران، بۆ ئەوەی بڕیارێک بدرێت سەبارەت بەو پێشنیازە ئەمریکا.