“ئاسایش”ی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێوشوێنی ئەمنی خۆپارێزی دەگرێتەبەر
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە،هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رایگهیاند، كه ڕێوشوێنی ئەمنی لە سەرانسەری ناوچەکه بۆ رۆژانی جەژنی ڕەمەزان دهگرێنهبهر، و ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاسایش لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ڕایگەیاندووە، “لە ئەمڕۆوە تا یازدەی نیسان، دەروازەکان بەڕووی بازرگانی و هاتنە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکاندا دادەخرێن”.
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا یازدەی ئەم مانگە هاتنی بارهەڵگر و تانکەری گەورە و مامناوەند لە شار و شارۆچکەکان قەدەغە دەکرێت.
هەروەها ئاسایش جوڵەی ماتۆڕسکیلی مەدەنی و سەربازی لە هەمان ماوەی دیاریکراو قەدەغە کرد.
لە بهیاننامهكهدا تەقاندنی فیشەک و بەکارهێنانی چەک قەدەغە کراوە.