ئیسرائیل ئامادەیی خۆی رادەگەیەنێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەکی “تۆڵەسەندنەوە” لهلایهن ئێران
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ یەکشەممە، یواڤ گاڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامادەکاریمان تهواو بووه بۆ وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەک كه ئێران بیهوێت ئهنجامی بدات.
دوێنێ هەینی، بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند بوو کە واشنتۆن “لە ئامادەباشییەکی دایه” و خۆی بۆ ئەگەری هێرشێکی ئێران ئامادە دەکات کە رهنگه له ئیسرائیل یان ئەمریکا بدات له ناوچهكه، وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا.
نووسینگەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوای ئەنجامدانی “هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئۆپەراسیۆنهكان” لەگەڵ ئەفسەرانی باڵای سوپای ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دامەزراوەكانی بەرگری ئامادەکارییان كردووه بۆ وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەکی نوێی ئێران”.
ڕۆژی هەینی ئێران لە کاتی بهخاكسپاردنی ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران کە لە نێویاندا سەرکردەی دیارە ههبوون، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی له ئیسرائیل کرد.