نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته به‌غدا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدا.
له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ له‌تیف ڕه‌شید سه‌رکۆمار و محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی کۆده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات.
له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای عێراق، نێچیرڤان بارزانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه، تاوتوێ ده‌کات.