به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان لێبوردنی گشتی دەردەکات
رەقە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان، لێبوردنی گشتی بۆ ئەو تاوانانە دەرکرد کە پێش وادەی خۆی ئەنجامدراون.
یاسر سلێمان، جێگری ئەنجوومەنی گەلانی دیموکرات لە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان و له‌سه‌ر داوای دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان لێبوردنەکە دەرچووە.
سلێمان راشیگه‌یاند، تاوانەکانی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژی سێکسی و هەروەها ئەوانەی کە خۆیان حەشارداوە، یاسای لێبوردن نایانگرێته‌وه.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، لە تاوانە گەورەکاندا سزای هەتاهەتایی زیندانیكراوه‌كانی ده‌گۆڕێت بۆ 15 ساڵ زیندانی، و نیوەی سزاکەش بە زیندانیکردنی کاتی دەگۆڕدرێت.
سلێمان ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای لێبوردنەکە هه‌موو ئه‌و زیندانیكراوانه ده‌گرێته‌وه، كه به هەتاهەتایی و کاتی سزادراون، و بەدەست نەخۆشی ده‌ناڵێنن و جارهسهركردنیان نیه، ئه‌ویش دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی پزیشکی لە ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی رۆژئاوای كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببنه‌وه له نه‌خۆشییه‌كان.