چوار ئەندامی هێزەکانی حکومەتی دیمهشق کوژران و ژمارهیهكیش برینداربوون.
دێروزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، لە دوو ڕووداوی جیاوازدا چوار ئەندامی هێزەکانی حکومەتی دیمهشق کوژران و ژمارهیهكیش بریندار بوون، لە گوندهواری دێروزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەتی دیمهشق لە دێرهزوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ژمارهیهك چەکداری نەناسراو کە پێدەچێت سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”بن، هێرشیان كرده سهر بارەگای سەربازی فیرقەی ١٧ی هێزەکانی حکومەت، لە شارۆچکەی شهمێتییهی ڕۆژئاوای دێرهزوور.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، شهڕ و پێکدادان لەنێوان ئهو گروپه و هێزەکانی حکومەت ڕوویداوە، وبۆ ماوهی زیاتر لە دوو کاتژمێری بهردهوام بوو، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات هێرشبەرەکان بەرەو قووڵایی بیابان هەڵاتن .
بەپێی هەمان سەرچاوە، لە ئەلمەیادینی گوندهواری ڕۆژهەڵاتی دێرهزوور، پێکدادان لە نێوان گروپەکانی ئاسایشی سەربازی و بەرگریی نیشتمانیی سهر به حکومەتی دیمهشق ڕوویدا، بههۆی ئهوهی ئاسایشی سەربازی ئەندامێکی بەرگری نیشتمانی دهستگیركردبوو، لهو پێكدادانه ئەندامێکی ئاسایشی سەربازی كوژرا و دوو ئهندامی بەرگریی نیشتمانیی برینداربوون.