سەرکردەیەکی دیاری تەحریر شام كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی عێراقییه به تەقینەوە كوژرا
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، بەهۆی تەقینەوەیەک لە شوێنی نیشتەجێبوونی، سەرکردەی دیاری عێراقی ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشوو)، ئەبو ماریا قه‌حتانی، له شاری سەرمەدەی گونده‌واری باکووری ئیدلب کوژرا و کەسانی دیکەش برینداربوون.
تەحریر شام لە بەیاننامەیەکدا له ده‌زگای میدیایی “ئه‌مجاد”، کوژرانی ئەبو ماریا قه‌حتانی لە ئەنجامی هێرشێکی خۆكوژیدا پشتڕاستكرده‌وه، و ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئەبو ماریا قه‌حتانی، ناوی مه‌یسه‌رعەلی عەبدوڵڵا جبورییه، هاوڵاتی عێراقییە و لە ساڵی 2011 چۆته ناو سوریا و لە ساڵی 2012ەوە سزاکانی ئەمەریکای بەسەردا سەپێنراوە، و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی له كوشتنی ئه‌و كه‌سه نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
لە ٧ی ئاداردا، تەحریر شام قه‌حتانی له زیندان ئازاد کرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٧ مانگ دەستبەسەر كرابوو، بە تۆمەتی “پەیوەندیکردن لەگەڵ دوژمنه‌كانیان”.