هەسەدە: مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکان بۆ بەرزکردنەوەی دۆخی ئامادەباشییە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئارام حەننا، وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئامانج لە مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەرزکردنەوەی دۆخی ئامادەباشی و سەربازییە، هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە لەناکاوەکاندا.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نۆرس پرێس، “حەننا” باسی لە هێرشی داعش بۆ سەر زیندانی سناعە کرد، نموونەی حاڵەتێکی نائاساییە کە ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
دوێنێ چوارشەممە، لە ناوچەیەکدا کە نزیکەی 10 کم لە سنووری تورکیاوە دوورە و 4 کم لە سنووری عێراقەوە دوورە، لە رۆژئاوای کوردستان و لە گوندی تەقڵ بەقڵ کە سەر بە دێریکە، یەکەم مانۆڕی سەربازی ڕاستەوخۆ ئەنجامدرا، لە نێوان “هەسەدە” و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا، کە نزیکەی 12 زرێپۆش بەشدارییان تێدا کرد.
حەننا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مانۆڕانەی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە؛ ” پەیامێکە بۆ بەردەوامی هاوکارییەکانی هەردوولا”.
دوابەدوای مانۆڕە هاوبەشەکە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رێگەی بەیاننامەیەکەوە رایگەیاند، “ئەم ناوچەیە بۆ ئەوان گرنگە”، هەروەها پشتگیری بەردەوامی خۆی بۆ هاوبەشەکانی لە ناوچەکە راگەیاند.
چاودێران ئەم ڕاهێنانانەیان وەک پەیامێکی روون بۆ تورکیا لێکدایەوە،کە هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکرد لە باکووری سووریا، بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت مانگ لە مەنبیج و تل رەفعەت.
یەکەم و کۆتا نابێت
هەسەدە دیارترین هاوبەشی هاوپەیمانێتیە لە شەڕی داعشدا، بەو پێیەی هەڵمەتی بەرفراوانی ئەنجامداوە؛ لەو ماوەیەدا توانی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان ئازاد بکات و بەشداری کرد لە دەستگیرکردنی لایەنگرانی ڕێکخراوەکە و ئەو خانانەی کە بە نهێنی کاردەکەن، لە ڕێگەی سەدان ئۆپەراسیۆنی تایبەتەوە، هەروەها زانیاری ورد؛ سەبارەت بە جموجۆڵی “تیرۆریستان وسەرکردەکانیان لە سەر سنوورەکان”
بە گوتەی “حەننا” هەموو ئەمانە وادەکاتت “هاوبەشیی هەمیشەیی لەگەڵ هەسەدە بەرەو پێشەوە بچێت؛ بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە و نەهێشتنی تیرۆر بە تەواوی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەردەوام دەبین لە پرۆگرامی راهێنانی ئامانجدار”.
لە مەشقەکاندا کە زیاترلە دوو کاتژمێری نەخایاند، مووشەکی “جفلنک” و چەکی سووک و مامناوەند بەکارهێنرا.
حەننا ئاماژەی بە مەشقی هاوشێوەی دێرەزوور کرد کە لەمساڵدا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانیەوە ئەنجامدرا.
ئەم یەکەمین مانۆڕەی هەرێمی جەزیرە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی “ئاسایش و مرۆڤایەتی” لە کەمپی هۆل، لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، کە بە گوتەی “حەننا” “بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش” بە ئامانجەکانی دەگات.