یانه‌یه‌كی ئافرەتانی قامشلۆ گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی خولی تۆپی پێی سوریا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یانەی هیلالی شاری قامشلۆ، لە قۆناغێک پێش كۆتایی خولی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی سوریای ئافره‌تان، له یانەی فه‌یروزی شاری حومسی برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای “بۆتشی” له شاری دیمه‌شق ئه‌نجامدرا، و به پێنج گوڵی بێ به‌رامبه‌ر بۆ یانەی هیلال کۆتایی هات.
ئیلهام اوغلان و ئایه محه‌ممه‌د، هه‌ر یه‌كه‌یان دوو گۆڵیان تۆماركرد، هه‌له‌ز حاجیش گۆڵی پێنجه‌می تۆمارکرد.
پێنج یانە له‌و پاڵه‌وانێتییه بەشداربوون، ئه‌وانش هیلال، فه‌یروز، سه‌لمییه، كرێكارانی سوه‌یدا و یانەی عامودێ.
له یارییه‌كاندا یانەی هیلال 25 خاڵی بەدەستهێنا و یاری كۆتایشی له‌گه‌ل یانەی سلمییه‌یه.