ره‌قه – نۆرس پرێس
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بۆردومانی ” دوو بنكه‌ی ڕێکخراوە چەکدارەکان”ی كرد لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی سوریا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی رێكخراوه‌كه ئاشكرا بكات.
لیوا یوری بۆبۆڤ، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا دوو بنكه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی وێران‌كرد له زنجیرە چیاكانی عمور و حومس و به‌شیری له دێره‌زوور.
دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە گونده‌واره‌كانی سوریا هێرشی زیاتر ده‌كات و چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامه.
بە وتەی جێگری بەرپرسی ناوەندەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، له ئیدلیب ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی نوسرای پێشوو) هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق، و لهلازقییهش ” به‌هه‌مان شێوه حیزبی ئیسلامی توركستان” هێرشیان له‌دژی حكومه‌تی دیمه‌شق ئه‌نجامدا.