بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێندراو لە ڕۆژئاوای دێره‌زوور دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە لە دێره‌زووری ڕۆژهەڵاتی سوریا مینێک له پاشماوه‌كانی جه‌نگ تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەو مینە چێندراوانەی له شه‌ری سوریا چێندرابوون، بوونەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هەزاران هاوڵاتی، و سوریاش لەڕووی ژمارەی قوربانیانی مینەوە بە پلەی یەکەمی جیهان دادەنرێت.
ڕادیۆی لۆکا‌ڵی “شام ئێف ئێم” ڕایگەیاند، لە گوندی زه‌غیره شامییه‌ی ڕۆژئاوای دێره‌زوور، مینێکی چێندراو کە لەلایەن “ڕێکخراوە چەکدارەکانەوە” چێندرابوو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ کۆمەڵگەی نەخۆشخانەکانی دەسەڵاتی گشتی نەخۆشخانەی ئەسەد لە شاری دێره‌زوور.