سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامانجگرتنی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە سەركۆنە دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەركۆنەی  بە ئامانجگرتنی باڵوێزخانەی ئێران دەكات لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە کە بووە هۆی کوژرانی چەند فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران.

رۆژی دووشەممە، بۆردومانێکی ئیسرائیلی باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەك ڕاوێژکاری سەربازی و ئەفسەری سوپای پاسدارانی ئێران کوژران.

ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕایگەیاندووە، گوتێرێس بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق سەركۆنە دەکات و داوای دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی سەربازی لە ناوچەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆشداری داوە کە هەر حیسابکردنێکی هەڵە دەتوانێت ببێتە هۆی ململانێیەکی فراوانتر لە ناوچەیەکدا کە لە ئێستاوە بەدەست ناسەقامگیرییەوە دەناڵێنێت و لێکەوتەی وێرانکەری بۆ هاوڵاتیانی سڤیل دەبێت.

داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی