بوومەلەرزەیەکی بههێز لە تایوان روویدا و دەیان کەس بوونه قوربانی
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی تایوان ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر، دوورگەکەی گرتەوە، و بههۆیهوه چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون.
بە گوتەی دەسەڵاتدارانی تایوان، ئەو بوومەلەرزەیەی ئەو دوورگەیەی گرتۆتهوه، بە بەهێزترین بوومەلەرزە دادەنرێت لە ماوەی چارەک سەدەیەکدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی تایوان ڕایگەیاند، لانیکەم ٢٦ باڵەخانە لە شاری “ههوالین” داڕماون، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە نزیکەی ٢٠ کەس گیریان خواردووە، لەکاتێکدا هێشتا کارەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن.
بهرێوبهرایهتی کەشناسی تایوان ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٥.٥ کیلۆمەتر لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە ڕوویداوە.
لهلای خۆیهوه ژاپۆن هۆشدارییەکی سەبارەت بە مەترسی ڕوودانی تسۆنامی لەو دوورگانەی کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، هەروەها فلیپین هۆشداریی سەبارەت بە مەترسییەکانی “شەپۆلی بەرزی تسۆنامی” بڵاوکردەوە و فەرمانی بە دانیشتوانی زۆرێک لە ناوچە کەنارییەکان کرد کە چۆڵی بکەن.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی تایوان، لە ساڵی 1999 لە بەهێزترین بوومەلەرزەی تایواندا دوو هەزار و 400 کەس گیانیان لەدەستداوە و 50 هەزار بیناش وێران بوون.