سولیڤان سەردانی سعودییە دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، به ڕپرسێکی ئه مریکا رایگه یاند، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، جاک سولیڤان، ئەم هەفتەیە سەردانی سعودییە دەکات بۆ ئەنجامدانی دانوستان بۆ ئاساییکردنەوەی په یوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سعوودیە .

پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و سعودییە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە گرژییان تێکەوتووە، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا دەستیانپێکردووەتەوە.

 لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەدا، سعودییە هیوادارە رێککەوتنێکی هاوبەشی بەرگری لەگەڵ واشنتۆن ئەنجامبدرێت، هەروەها پشتیوانی ئەمریکا بۆ بەرنامە ئەتۆمییە مەدەنییەکە بەدەست بێت.

بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، سولیڤان بە نیازە گفتوگۆ لەگەڵ شازادەی جێنشین محەممەد بن سەلمان بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا هەوڵی خۆی دەدات سەبارەت بەم بابەتە، بەڵام پێشبینی ناکرێت پێشکەوتنێکی گەورە بەدەستبێت.

دەزگاکانی راگەیاندن لە زاری بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکییەوە رایانگەیاندووە، سولیڤان راوێژکاری فراوان لەسەر کۆمەڵێک بابەت ئەنجام دەدات و دەشڵێن، “ماوەیەکە سەردانی سعودییەی نەکردووە و زۆر شت هەیە کە دەتوانرێت باسی لێوەبکرێت”.

21ی ئازاری رابردوو، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا و سعودییە “پێشکەوتنی باش”یان لە دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودییە و ئیسرائیلدا بەدەستهێناوە، بەبێ ئەوەی خشتەی کاتی بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێک دیاریکرابێت.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان