دانیشتوانی شارۆچکەیەکی گوندەواری دێرەزوور گلەیی لە کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک دەکەن
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دانیشتوانی گوندەواری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا گلەیی دەکەن لە بڵاوبوونەوەی زبڵ و خاشاک و نەبوونی تۆڕی ئاوەڕۆ لە زۆربەی گەڕەک و شارۆچکەکانی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
کەڵەکەبوونی پاشماوە لە گوند و شارۆچکەکانی دێرەزوور دەبێتە هۆی بێزارکردن و نەخۆشی دانیشتوان، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشیەکانی سنگەوە دەناڵێنن، کە لە وەرزی هاویندا کاریگەری زیاتر دەبێت.
قوسەی ئەلفەیاد، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی شحێل رایگەیاند، زۆرینەی دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە گلەیی لە تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و بڵاوبوونەوەی زبڵ و خاشاک دەکەن لە شارۆچکەکەدا، ئەو گرفتانەش بەهۆی نەبوونی کرێکارانی پاککردنەوەوە و پانتایی جوگرافیای فراوانی کارەکانی شارەوانیەوە دروست بوون.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هیچ تۆڕێکی ئاوەڕۆ لەو شارۆچکانەدا نییە، کە شارەوانیەکەی لێیان بەرپرسیارە.