کوژرانی سێ ئەندامی هێزەکانی حکوومەت لە دەرعا

دەرعا – نۆرس پرێس

شەوی دووشەممە، بەهۆی هێرشی چەکدارانی نەناسراوەوە بۆ سەر خاڵێکی سەربازی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دەرعا، سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێرشبەرە نەناسراوەکان هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەت لە شارۆچکەی بەسەرئەلحەریر لە رۆژهەڵاتی گوندەواری دەرعا و بەهۆیەوە سێ ئەندامیان کوژران و کەسانی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هێزەکانی حکومەت کە سەر بە کەتیبەی ئەلئەغرارن و لە نزیک شارۆچکەی بسرەئەلحەریر جێگیرکراون، بە ئاراستەی شارۆچکەکە دەستڕێژیان کردووە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، تۆپبارانەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتوونەتەوە.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشەقار – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە