رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی سووریا بڕیاریدا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوامی دامودەزگا فەرمییەکان رابگرێت.
لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا حکومەتی سووریا بەردەوام پشووە فەرمییەکان درێژدەکاتەوە و تەنانەت پشووی نوێیش رادەگەیەنێت، ئەمەش بە هەوڵێک بۆ پاشەکەوتکردنی سووتەمەنی لێکدەدرێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی سووریا فەرمانێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا دەکات بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە دەزگا حکومییەکان بۆ ماوەی هەفتەیەکی تەواو دابخرێن.
پشووەکە لە7 تا 13ی نیسان بەردەوام دەبێت.