ئاشوورییەکان لە چەند ناوچەیەکی گوندهواری قامشلۆ و حەسەکە به جەژنی “ئهکیتۆ” پیرۆز دهكهن
حەسەکە – قامشلۆ – نۆرس پرێس
سەدان ئاشووری، بە بەشداریی ژمارەیەک پێکهاتەی دیکەی کۆمەڵایەتی، ڕۆژی یەکشەممە لە چەند ناوچەیەکی گوندهواری حەسەکە و قامشلۆ، ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری “ئهکیتۆ”یان بەڕێوەبرد.
ئاهەنگەکان لە گوندەکانی تەل عهربوش و تەل وەردیات لە گوندهواری حەسەکە و گوندی گرشێران لە گوندهواری قامشلۆ بەڕێوەچوون و چەندین کەسایەتیی سیاسی و پێکهاتەكان و ئایینی ناوچەکە بەشدارییان کرد.
ئاهەنگەکان بریتی بوون لە پێشکەشکردنی گۆرانی و نمایشی سەمای فۆلکلۆری ئاشووری، جگە لە نمایش و سەمای پەیوەست بە شارستانیەتی ئاشووری .
لە ئاهەنگی تەل وەردیاتدا کە لەلایەن لیژنەی ڕاوێژکاری نێوان پارتی دیموکراتی ئاشووری و پارتی یەکێتی سوریا و ڕێکخراوی دیموکراسی ئاشوورییەوە ڕێکخرابوو، چەندین کەسایەتیی ئایینی و سیاسی و پێکهاتەكان بەشدارییان کرد.
گابرێل شهمعون، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پارتی یەکێتیی سوریا ڕایگەیاند، جەژنی ئهکیتۆ بۆ ئەوان بە سەرەتای بەهار دادەنرێت و لەگەڵ کورد و عەرەب پێکەوە ئەم جەژنە یاد دهكهنهوه.
لای خۆیهوه هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ههرێمی جەزیرە، ڤیڤیان بهحۆ، لە ئاهەنگی گوندهواری قامشلۆدا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “جەژنی ئهکیتو، سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری-سوریا، بە یەکێک لە گرنگترین و کۆنترین جەژنەکان لە ناوچەی میزۆپۆتامیا دادهنرێت و هەموو ساڵێک لە یەکی مانگی نیساندا یادی دەکەینەوە.