رۆژی چواردەهەم.. ئۆپەراسیۆنێکی شەو و دەستبەسەرداگرتنی پشتێنی بۆمبڕێژکراو لە کامپی هۆل
حەسەکە – نۆرس پرێس
شەوی چوارشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاند، 6 ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان دەستگیرکردووە، کە دووانیان ژنن، لە کامپی هۆل لە رۆژهەڵاتی حەسەکە.
“ئاسایش” لە رێگەی راگەینراوێکەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە، زانیارییان دەستكەوتووە سەبارەت بە هەوڵی رفاندنی چەند ئەندامێکی ڕێكخراوەكەوە لە كەرتی پێنجەم (بەشی عێراقییەكان) و کاتژمێر یەکی شەو چوونە کەرتەکە و دەسگیریان کردن.
ئاماژەشیان بەوەشکردووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، پێکدادان لە نێوان لایەنە ئەمنییەکان و ئەندامانی ڕێکخراوەکەدا ڕوویداوە و لەئەنجامدا ئەندامێکی داعش کوژراوە کە جل و بەرگی ژنی لەبەر کردبوو.
ئەو کەلوپەلانە بە ئەندامانی داعش گیراون برینین لە: سێ چەکی جۆری AK-47، پشتێنی بۆمبڕێژکراو، 10 شانەی فیشەک، قازیفە و گولەکانی.
ژمارەی دەستگیرکراوەکانی داعش 8 کەس بوون؛ لە چواردەهەمین ڕۆژی هەڵمەتی “ئاسایش و مرۆڤایەتی”، لە کامپی هۆل کە دوو هەفتە پێش ئێستا دەستی پێکرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئاسایش، 12 نارنجۆکی دەستی و 25 فیشەکی دەمانچە و شانەی دەمانچە و بێدەنگکەر، دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەمە جگە لە چەندین مۆبایل و کۆمپیوتەر.
هەڵمەتی مرۆڤایەتی لە پانزەهەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە و چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەفتەی دووەم دەبین لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا.