له ئهنجامی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سهر دیمەشق، فەرماندەیهكی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، بۆردومانێکی ئیسرائیلی باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردە ئامانج و كوژراوی لێكهوتهوه، ئەمەش دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە بەئامانجگرتنی دەوروبەری ئهو ناوچهیه دێت.
دوێنێ، بۆردومانێکی ئیسرائیلی دەوروبەری ناوچەی دیماسی لە گوندهواری دیمەشقی پایتەختی کردە ئامانج و زیانی ماددی و مرۆیی بهدوای خۆیدا هێنا.
دەزگای سانای حکومی بڵاویکردەوە، هێرشێكی ئیسرائیلی باڵەخانەیەکی لە گەڕەکی مێززه لە دیمەشق کردە ئامانج و هێزەکانی بەرگری ئاسمانی وەڵامی ئامانجەكهیان لە دەوروبەری دیمەشق داوهتهوه.
لە کاتێکدا سەرچاوە ئاگادارەکان لە شوێنی هێرشەکە بۆ نۆرس پرێس ئاشکرایان کرد، بۆردومانەکەی ئیسرائیل بینای ڕاستەوخۆی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی کردە ئامانج کە دەکەوێتە سەر ڕێگای مێززه لە دیمەشق و پێدەچێت شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی ئێران بێت.
دوای ئهم هێرشه ئاژانسی هەواڵی تهسنیمی سهربه سوپای پاسدارانی ئێران رایگهیاند له ئهنجامی هێرشهكهی ئیسرائیل محەمەد رەزا زاهیدی یەکێک لە فەرماندەکانی فهیلهقی قودسی سوپای پاسداران لە سوریا و لوبنان و جێگرهكهی لیوا حاجی رهحیمی و چوار كهسی دیكهی ئێرانی و سهركردهیهكی حیزبوڵڵای لوبنان كوژراون .