توركیا.. ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەسەر ئەردۆغاندا سەرکەوت

ره‌ققه‌ – نۆرس پرێس

دوێنێ ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا لەسەر حیسابی پارتی دەسەڵاتدار و ئەو شارانەی بەدەست هێنایەوە کە پێشتر لەدەستیان دابوو، هاوکات سەرکەوتنێکی لە ئەستەنبوڵ کە گەورەترین شاری تورکیایە بەدەست هێنا.

ئەم ئەنجامانە گورزێکی بەهێزە بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، کە هیوای وابوو دوای کەمتر لە ساڵێک له‌ سه‌ركه‌وتنی بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتی، کۆنترۆڵی شارەکان بکاتەوە.

ئەکره‌م ئیمامئۆغڵو کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2019 سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵی بەدەستهێنا، سەرکەوتنی دووەمی بۆ پارتی کۆماری گەلی کۆماریی ئۆپۆزسیۆنی عەلمانی بەدەستهێنا، بە جیاوازی لەسەدا ده‌ بەرامبەر کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان .

پارتی گەلی کۆماری لە ئەنقەرە سەرکەوتنێکی بەدەستهێنا و مەنسور یاڤاش سەرۆکی شارەوانی ئۆپۆزسیۆن بە جیاوازییەکی زۆر لە سەدا 59 لە بەرامبەر ڕکابەرەکەیدا کورسیەکەی پاراست و لە ئیزمیر و بورسا و ئەدەنە و ئەنتاڵیاش سه‌ركه‌وت.

ئیمام، ئۆغڵو و مەنسور یاڤاش ئه‌گه‌ری زۆره‌ ببینه‌ کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٨.

ئەردۆغان پێیوابوو هەڵبژاردنەکان بەو شێوەیەی کە هیوای خواستبوو نه‌هاتنه‌ دی و ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕاشکاوی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان شی دەکەینەوە و لەڕێگەی ڕەخنەی بنیاتنەرەوە پێداچوونەوە بەخۆماندا دەکەین.

نزیکەی 61 ملیۆن تورک مافی بەشداری هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی یەکشەممەی تورکیایان هه‌بوو و بۆ یەکەمجار زیاتر لە ملیۆنێک گەنجی دەنگدەر دەنگیان دا و ڕێژەی بەشداری لە هەر 81 پارێزگای تورکیا 77%ی تێپەڕاند.

داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان