هاوپەیمانی سوریا: دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی سورییەکان پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە
رهقه – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بە زۆرەملێ گەڕانەوەی پەنابەران بۆ سوریا بە پێشێلکارییەکی “ئاشکرا”ی یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی، ئهمهش لهكاتێكدا هەندێک وڵات داوا دەکەن سوریا وەک “ناوچەی ئارام” بناسێنرێت.
ئەحمەد بكوره ڕێکخەری گرووپی کاری پەنابەران و ئاوارەکان لە هاوپەیمانییەکەدا، هۆشداریی دا لە هەوڵەکانی هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپایی، لەوانە نەمسا و دانیمارک، بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەکانی سووریا وهك ناوچهی “ئارام”، بە ئامانجی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بە زۆرەملێ.
ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی ئاماژەی بەو هەڵمەتەكانی حکومەتی تورکیا نهكردووه كه رۆژانه به زۆرهملێ پهنابهرانی سوریا دهگهڕێنێتهوه و له ناوچه كوردییه داگیركراوهكان نیشتهجێیان دهكات.
ناوبراو ئاماژەی بە پۆلێنکردنی هەموو ناوچەکانی سوریا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەڵمانیاوە کرد بە ناوچهی “نائارام”، و جەختی لەوە کردەوە کە گەڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ سوریا پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی 1951ی نەتەوە یەکگرتووەکانە كه تایبهته به دۆخی پەنابەران و پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان.
بە وتەی خۆی، گەڕانەوەی ئاوارەکان لە ئێستادا ڕەنگە بیانخاتە بەردەم مەترسییهكی گهوره، وەک دەستگیرکردن، بێسەروشوێنکردنییان و ئەشکەنجەدانیان،.