یەکێک لە ئەندازیارانی فڕۆکە بۆمبڕێژكراوه‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام كوژرا
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، کەسانی نەناسراو یەکێک لە ئەندازیارانی دروستكردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی بۆمبڕێژكراوه‌كانی ده‌سته‌ی نته‌حریر شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو)یان کردە ئامانج لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا.
سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی به‌ره‌ی “نوسره”، بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، کەسانی نەناسراو ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێکی سەر بە “پارتی توركستانی ئیسلامی”یان کرد، كه له شاری جسر شغور بەرەو گوندی قه‌نییه دەڕۆیشت لە گونده‌واری ڕۆژئاوای ئیدلب.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەئامانجگرتنە بووە هۆی کوژرانی “یاسار ئەبو زیا”، كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی فەلەستینییه، و ئەندامی گروپی ئەندازیارانی دروستکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی “بۆمبڕێژكراوه‌كانه”، له ڕیزەکانی “حیزبی توركستانی ئیسلامی”. کە لە ساڵی ٢٠١٧ له‌گه‌ل دوو كه‌سی هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئیگۆره‌كان پەیوەندی به‌و حیزبه‌وه كردووه.
بەپێی سەرچاوەكه ئەو “فەلەستینییە” پێشووتر له بەرهەمهێنانی تەکنیکی كاریكردووه لە نێو دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە “ویلایه‌تی فورات” پێش ئەوەی هەڵبێت بۆ “حیزبی توركستانی” لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا.
“توركستانی”، کە لە ئه‌ندامه بیانییەکان پێکدێت، بەتایبەتی تەتەر و ئویگورەکان، و به هاوپەیمانی ده‌سته‌ی تەحریر شام دادەنرێت، ئه‌وان به‌رپرسی دروستکردن و پەرەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانن، ئه‌ندامه‌كانیانیش زۆربه‌ی ئەندازیارن و لەناو ناوەندە نهێنییەکانی بەرهەمهێنان ئه‌و جۆره فڕۆكانن، یەکێکیان لە گوندی عەین بیزا بوو لە باکوری لازقیە دواتر دواتر گواسترایه‌وه بۆ جسر شغوری ڕۆژئاوای ئیدلب.