هەڵمەتی دەستگیرکردن و توندكردنی دۆخی ئه‌منی دوای بۆردومانه ئاسمانییه‌كه‌ی دێره‌زوور
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوای بۆردومانێكی ئاسمانی كه كرایه سه‌ر میلیشیاكانی ئێران و بۆوه هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر له 30 كه‌س له ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و میلیشیایانه، له شاری دێره‌زوور هه‌ڵمه‌تێكی به‌فره‌وانی ده‌ستگیركردن و توندكردنی بارودۆخی ئه‌منی ده‌ستی پێكردووه.
نۆرس پرێس پێشتر وردەکارییەکانی ئاشكرا كردبوو سەبارەت بە بێهروز واحیدی و حاج عەسکەر، دوو سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران كه له بۆردومانه‌كه كرابوونه ئامانج.
سەرچاوە ناوخۆیی و ئەمنییەکانی نۆرس پرێس ڕایانگەیاند، گرژییەکی ئەمنی “گەورە” له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی بەشدارن لە وێنەگرتنی شوێنە سەربازییەکان.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه هەڵمەتێکی دەستگیرکردن لە شاری دێره‌زوور و مه‌یادیین و شارۆچکەی بوقرسی گونده‌واره‌كانی ده‌ستی پێكرد، کە زۆربەیان خوێندکاری زانکۆ بوون.
هه‌ڵمه‌ت و دەستگیرکردنەکان ئاسایشی سەربازی و هەواڵگری ئاسمانی هێزەکانی حکومەتی دیمه‌شق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سوپای پاسدارانی ئێران.
دەستگیرکراوەکان بۆ لقی ئاسایشی سەربازی دێره‌زوور گواستراونەتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، ته‌نانه‌ت پشکنینێکی مۆبایلی دانیشتووانیش ده‌كه‌ن، هەروەها دانیشتووان ناڕازین و ترسیان لەو ڕێوشوێنە ئەمنییە تونده هەیە.