ژنێکی 80 ساڵەی کورد دوای چوار مانگ زیندانی کردنی بە تۆمەتی ” تیرۆر” ئازاد کرا

مەقبولە ئۆزەر – دەستاودەست

هەولێر – نۆرس پرێس

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی مێزۆپۆتامیا کە ئەمڕۆ بڵاوبوویەوە، ژنێکی کوردی تەمەن 80 ساڵ بە ناوی مەقبولە ئۆزەر، دوای مانەوەی نزیکەی چوار مانگ لە زیندان لە زیندانی پارێزگای وان، ئازاد کرا.

مەقبولە ئۆزەری کوردی باکووری کوردستانە و  لە 9ی ئایاردا لەلایەن دادگای حکومەتی تورکیاوە فەرمانی دەسگیر کردنی بۆ دەرچوو، بەتۆمەتی ئەوەی گوایە پەیوەندی بە رێکخراوێکی “تیرۆریستی”ەوە هەیە.

ئۆزەر بە 2 ساڵ زیندانی کردن حوکم درا، بەڵام دوای چوار مانگ مانەوەی لە زینداندا، ئەمڕۆ ئازاد کرد، پێشتر هاوسەرەکەشی “هادی ئۆزەر” بە تۆمەتی هاوشێوە زیندانی کراوە.