خولی ئیسپانی.. ئهمشهو ریال مهدرید رووبهڕووی ئەتلەتیک بلباو دهبێتهوه
ئەمڕۆ یەکشەممە، كاتژمێر 10:00 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە چوارچێوەی یارییهكانی گەڕی 30ی خولی ئیسپانیی، یانهی ئهتلهتیك بلباو دەبێتە میوانی یانەی ڕیال مەدرید.
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیک بلباو، پێش رووبهڕووبوونهیان لهگهڵ یانهی شاهانه، ستایشی ڕیال مەدریدی کرد. ڤالڤێردی لە لێدوانێکدا، ڕایگەیاندووە: ڕیاڵ مەدرید پێشەنگی خولەکەیە و خاوەنی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە، ئهویش جود بێلینگهامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیپێکە بە هاتنی بێلینگهام توانای جەستەیی بەدەستهێناوە، هەروەها هێڵی ناوەڕاستێکی زۆر بەهێزی هەیە لەگەڵ توانای جەستەیی. لە درێژەی قسەکانیدا دهڵێت: ریال تیپێکە بهزهیی بە ڕکابەرەکەیدا نایهت، دەبێت زۆر سەرنجت لەسەر بێت و زۆر ئاگاداری چاودێریکردن بیت .
سەبارەت بە کلیلی بردنەوە لە یاریگای بێرنابیۆ وتی: حەز دەکەم کەسێک پێم بڵێت، بەڵام ناتوانم پرسیار لە کەس بکەم، چونکە هیچ کەسێک لەوێ سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە.
لای خۆیهوه ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی تیشکی خستووهته سەر پێکهێنانی چاوەڕوانکراوی یانەی ڕیال مەدرید به سهركردایهتی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر. بۆ ئهم یارییه یاریزان ڤینیسیۆس جونیۆر بهشدار نابێت بەهۆی سزادانییەوە، بەو پێیەی پێنجەم کارتی زەردی وەرگرتووە، بهڵام جود بێلینگهامیش پاش تەواوبوونی سزاکەی دەگەڕێتەوە دوای ڕووداوەکانی یارییەکەی ڤالێنسیا.
ریال مهدرید هەوڵدەدات سێ خاڵی یارییهكه بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی لە لوتکەی ڕیزبەندی به جیاوازی زۆر له پێش ركابهرهكانی بمێنێتهوه. بەتایبەتی دوای یانهی بارسێلۆنه شەوی ڕابردوو، بە گۆڵێکی خاوێن لە لاس پاڵماسی بردهوه.
ئێستا جیاوازییەکە تەنیا 5 خاڵە لە نێوان ڕیاڵ مەدرید کە پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووه به 72 خاڵ و بەرشەلۆنەی له پلەی دووەمدایه بە 67 خاڵ. بلباویش له پلهی چوارهمدایه به 56 خاڵ.