له‌ یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی ئینگلته‌را مانچسته‌ر سیتی رووبه‌ڕووی ئارسناڵ ده‌بێته‌وه‌ 

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر6:30 له‌ یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خولی ئینگلیزی یانه‌ی مانچستەر سیتی له‌ نێو یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئه‌رسناڵ دەکات.

یارییەکەی ئەمڕۆ کاریگەری گەورەی ده‌بێت لەسەر کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ چونكه‌ ئه‌رسناڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ به‌ 64 خاڵ و یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ به‌ 63 خاڵ.

به‌شدار نەبوونی هه‌ردوو یاریزان کایل واکەر و جۆن ستۆنز لە یانەی مانچستەر سیتی، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر ناچار دەکات شێوازی یاریکردن بگۆڕێت

لای خۆیه‌وه‌ دیکلان ڕایس یاریزانی یانەی ئارسناڵ رایده‌گه‌یه‌نێت تیپەکەی توانای پێویستی بۆ ڕکابەریکردن لەگەڵ مان سیتی هەیە.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی “زە ​​تێلێگراف”ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، ئێمه‌ خاوه‌نی چەند یاریزانێکی گەورەین هاوشێوه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی.