ئەمڕۆ 77 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی پێشەوای کورددا تێدەپەڕێت
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
77 ساڵ لەمەوبەر و لە بەرەبەیانى 31ى ئازارى ساڵی 1947دا، لە مەیدانى چوارچرای شارى مەهابادى رۆژهەڵاتى کوردستان یەکەم سەرۆک کۆمارى کوردستان، پێشەوا قازی محەممەد لەسێدارەدرا.
قازی محەممەد ناسراو بە پێشەوا، كوڕی قازی عەلییە، کە بنەماڵەیەکى بەناوبانگى شارى مەهابادن، یەکێک بووە لە سیاسەتمەدارەکانى کورد و یەکەمین سەرۆک کۆمارى کوردستان بووە، پێشەوا لە ساڵى 1946 ده‌وڵه‌تی کۆماری مەهابادى لە شاری مەھاباد دامەزراند.
دوای رووخانی کۆمار لە ساڵی 1947، قازی لە 31ى ئازارى 1947 لەگەڵ هەریەك لە سەدری قازی برای و سەیفی قازی ئامۆزایدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوكاتی ئێرانەوە، بە تۆمەتی جیاواز، لەوانەنانەوەی دووبەرەکی و شێواندنی ئاڵای ئێران، له‌هه‌مان ئه‌و شوێنه‌دا له‌لایه‌ن رژێمی شای ئه‌وكاته‌ی ئێرانه‌وه له‌سێداره‌درا، كه كۆماری كوردستانی تێدا راگه‌یاندبوو، ئەمەش بوو بە یەکێک لە رۆژە تاڵ و پڕمەینەتەکانی خەباتى سیاسى گەلى کورد.
قازى لە کاتی بەرگرییەکەىدا بەرامبەر دادوەر گوتبوى:” گیانی من، وڵاتی من و نەتەوەی من کوردە، چۆنتان پێخۆشە لەگەڵم رەفتار بکەن، بەڵام میللەتەکەم ئازار مەدەن”.
قازی محه‌ممه‌د له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا نێردراوه‌ته به‌ر خوێندن و پاش خوێندنی زمانی فارسی، له‌گه‌ڵ زانسته جۆراوجۆره‌کانی ئایین، فه‌لسه‌فه، وێژه و عه‌ره‌بی، له‌به‌ر ده‌ستی مامۆستایان و زانستوانانی گه‌وره‌ی شاری مه‌هاباد، ئاشنا ده‌بێت و پله‌کانی خوێندن به خێرایی ده‌بڕێت.

له دوای کۆچی دوایی باوکی، قازی محه‌ممه‌د بووه‌ته قازی شاری مه‌هاباد، دواتر له ساڵی 1941 ده‌بێته به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌وقافی شاری مه‌هاباد و هه‌ر له ماوه‌ی به‌رپرسایه‌تییدا یه‌که‌م قوتابخانه بۆ کچان داده‌مه‌زرێنێت.
دواتر به ناوی نهێنی بووه‌ته ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی “ژێ. کاف” و پاشان هه‌ر به پێشنیاری ئه‌و، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له 25ی گه‌لاوێژی 1324ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌ده‌وه داده‌مه‌زرێت و له یه‌که‌م کۆنگره‌ی حیزب، به‌رنامه‌ی پێشنیار کراوی قازی په‌سند ده‌بێ و خۆیشی وه‌ک رێبه‌ری حیزب هه‌ڵده‌بژێردرێ.
پاش 5 مانگ و 7 رۆژ، له رێکه‌وتی 2ی رێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ ( 22 كانونی دووه‌می ساڵی 1946) یه‌که‌م کۆماری کوردستان به‌به‌شداری نوێنه‌رانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر ده‌ستی قازی محه‌ممه‌د له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان راگه‌یه‌نرا و قازی بووه سه‌رککۆمار.
دواتر كابینه‌ی حكومه‌ت راگه‌یه‌نراو رایكردنی كاروباری وڵات به‌شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستیپێكردو هێزی پێشمه‌رگه به‌فه‌رمی دامه‌زرێنرا به‌جلوبه‌رگی سه‌ربازی تایبه‌ته‌وه.
قازی محه‌مه‌د وه‌ك له وه‌سیه‌ته‌كه‌یدا هاتووه برایه‌تی و یه‌كگرتویی كوردی به گرنگترین هۆی سه‌ركه‌وتن داناوه.
هه‌روه‌ها له‌زۆربه‌ی وتاره‌كانی له رۆژنامه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر بابه‌تی یه‌كێتی و برایه‌تی دواوه و به مه‌رجی سه‌ركه‌وتن و كۆڵه‌كه‌ی راگرتنی كۆمار و هۆی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنانی‌دا زانیوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام جه‌ختیده‌كرده‌وه كورد ده‌یه‌وێت به ئاشتی به مافه‌كانی خۆی بگات.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه قازی محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری كوردستان بوو، چه‌ندین جار گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌نجامدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام گفتوگۆكان نه‌گه‌یشتن به‌ئه‌نجام و دواجار حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی ئێران له‌ساڵی 1946 هێرشی ده‌ستپێكرد بۆ روخاندنی هه‌ریه‌كه له كۆماری ئازه‌ربایجان و كۆماری كوردستان.
هێزه‌كانی حكومه‌ت پاش شه‌ڕێكی كورت گه‌یشتنه شاری ته‌ورێزو كۆنتڕۆڵیان كرد، پاش هه‌ڵهاتنی سه‌ركرده‌كانی كۆماری ئازه‌ربایجان بۆ سۆڤیه‌ت و ئه‌و كۆماره روخێنرا. دواتر ئه‌و هێزانه به‌ره‌و ناوچه كوردییه‌كان كشان و ئامانجی سه‌ره‌كیان شاری مه‌هاباد بوو.
قازی محه‌ممه‌د ئه‌وكات فه‌رمانیدا خۆیان له‌شه‌ڕ بپارێزن به‌و پێیه‌ی كه نه‌هامه‌تی گه‌وره‌ی پێوه‌یه، به‌ڵام هێزه‌كانی رژێمی شا به‌رده‌وام بوون له‌شه‌ڕ.
به‌هاتنی ئه‌و هێزانه، بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵای کۆماری کوردستان له رێکه‌وتی 26ی سه‌رماوه‌زی 1325ی هه‌تاوی، کۆتایی به ته‌مه‌نی کۆماری کوردستان هات و پاش چه‌ند رۆژ له کۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی حیزبی دیموکرات و کۆماری کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رتیپ هومایوونی له شاره‌داریی شاری مه‌هاباد 28 که‌س ــ له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ــ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ده‌ستگیركران.
دادگایی کردنی پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی له به‌فرانباری 1325ی هه‌تاوی (1947) به‌شێوه‌ی نهێنی ده‌ستی پێ‌کرد. پێشه‌وا قازی له دادگا به وره‌ی به‌رزه‌وه به‌رگریی له خۆی و کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌که‌ی کرد و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵی زۆریان دا که قازی محه‌مه‌د بێننه سه‌ر ئه‌و بـڕوایه که په‌شیمانی خۆی رابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام پێشه‌وا ئه‌و داوایانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و په‌تی سێداره‌ی هه‌ڵبژارد.
دواتر پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی سزای سێداره‌یان بۆ ده‌ركراو به‌ره‌به‌یانی 31/3/1947، له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی که کۆماری تێدا راگه‌یه‌ندرابوو، له‌سێداره‌درا.
قازی محه‌مه‌د به‌حه‌وت هه‌نگاو رێگه‌ی به‌ره‌و په‌تی سێداره بڕی، داوایكرد له‌كاتی له‌سێداره‌دانیدا چاوی نه‌به‌ستن، تا به سه‌ربه‌رزی و چاوكراوه‌ییه‌وه له نیشتیمان بڕوانێت.