توندترین لە ماوەی مانگێکدا.. داعش هێرشێکی لە ناوەندی سووریا ئەنجامدا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، بەهۆی هێرشیکی چەکدارانی داعشەوە بۆ سەر شارۆچکەیەک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی گوندووار حومس لە ناوەڕاستی سووریا، سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران و کەسانی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەتەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەندامانی رێکخراوەکە لە یەک کاتدا هێرشیان کردووەتە سەر چەند خاڵێکی هێزەکانی حکومەت لە دەوروبەری شارۆچکەی سوخنا لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حومس.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی سێ ئەندام وەک دەرەنجامێکی سەرەتایی و برینداربوونی زیاتر لە 10 ئەندامی دیکە.
ئەم هێرشە دەتوانرێت بە “توندترین” لەم مانگەدا وەسف بکرێت، بەو پێیەی رێکخراوەکە دۆشکە یە و هاوەنی تێدا بەکارهێناوە، بەپێی سەرچاوەکە.
دوابەدوای ئەو هێرشە،چەکدارانی رووسیا هێرشی ئاسمانییان لە دەوروبەری شارۆچکەی سوخنە دەستپێکرد و هێزەکانی حکومەت هێزی زیاتر هاتنە دەوروبەری شارۆچکەکە، هەروەها تەرمی ئەندامێکی داعش دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیاوە کوژرابوو.