بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە دەرعا  8کەس کوژرن و 35ی دیکەش برینداربوون

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، لە شاری ئەعزاز، گوندەواری باکووری حەڵەب، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بازاڕێکی میلی بەلایەنی کەمەوە 8 کەس کوژران و نزیکەی 35 کەسی دیکەش برینداربوون.

شاری ئەعزاز، کە لە ژێر دەسەڵاتی “چەکدارەکانی جەیش وەتەنی” تورکیادایە لە گوندەواری باکووری حەڵەب، ناوبەناو تەقینەوە و رووداوەکانی شەڕی نێوان میلیشیاکان بەخۆوە دەبینێت و لە دۆخێکی ناسەقامگیری ئەمنی بەردەوامدایە.

بە گوێرەی شایەتحاڵە خۆجێیەکان، بۆردومانەکە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، لە ناوەنسی بازاڕی شارەکەدا.