نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا پرسی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان تاوتوێ كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و تێبينى و نيگه‌رانيى لايه‌نه‌كان گۆڕييه‌وه و جه‌ختيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستن و مسۆگه‌ريى مافى هه‌مووان كرده‌وه.
مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.