دی زێربی پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ لیڤەرپوول دەنێرێت
ڕۆبێرتۆ دی زێربی ڕاهێنەری یانهی برایتۆنی ئینگلتهرا مشتومڕی لەسەر داهاتووی دروستکردووه، بەتایبەتی دوای ئەوەی وهك راهێنهری داهاتووی یانهی لیڤەرپووڵ ناوی دههێنرێت.
دوای ئەوەی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری ئێستای یانەی لیڤەرپوڵ بڕیاری وازهێنانی دا لە کۆتایی ئهم وهرزه، دی زێربی بە یەکێک لەو پاڵێوراوانە دادەنرێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی لیڤەرپوڵ بکات.
گرێبەستەکەی دی زێربی لەگەڵ برایتۆن تا هاوینی 2026 بهردهوام دهبێت، دی زێربی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی لیڤەرپوول سبەی یەکشەممە، لە خولی نایابی ئینگلیزی ڕایگەیاند: ئێستا هیچ شتێک له ئارادا نییه بۆ ئهوهی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ برایتۆن واژۆ بكهم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە قسە لەگەڵ تۆنی بلوم (سەرۆکی برایتۆن) بکەم بۆ ئەوەی پلانەکانی یانەکە بۆ داهاتوو بزانم، بەتایبەتی وەرزی داهاتوو، بۆ ئەوەی پێگەی خۆم دیاری بکەم. هەمیشە بیر لەوە دەکەمەوە کە دەتوانم لە داهاتوودا چی باشتر پێشكهش بکەم.