سەرۆکوەزیرانی پۆڵەند: ئەوروپا رۆشتووەتە قۆناغی پێش جەنگەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند کە ئەوروپا چووەتە قۆناغی پێش جەنگەوە، هۆشداریشی دا لە مەترسییەکانی ململانێکان لە ئۆکرانیا بۆ سەر ئەوروپا، ئاماژەی بەوەدا کە نیشانەکانی شەڕ رۆژ بە رۆژ روونتر دەبێتەوە.
سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ئەوروپاش رایگەیاندبوو، ئەگەر کیێڤ لە شەڕەکەدا بدۆڕێت، “کەس” لە ئەوروپا هەست بە سەلامەتی ناکات.
توسک گوتی، بۆ یەکەمجار لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە، کیشوەری ئەوروپا چووەتە ناو “سەردەمی پێش جەنگەوە”.
دەشڵێت: “شەڕ چیتر چەمکێکی رابردوو نییە، واقیعێکە، زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە، لە هەمووی نیگەرانکەرتر لە ئێستادا ئەوەیە کە هەموو ئەگەرێک کراوەیە، ئێمە لە ساڵی 1945ەوە دۆخێکی لەم شێوەمان نەبینیوە”.
شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا کە زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە، هەستی ئارامی سەقامگیری ئەوروپییەکانی هەژاندووە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە وڵاتان بەرهەمهێنانی چەک پەلە بکەن بۆ ئەوەی پێویستیەکانی کیێڤ پڕبکەنەوە.
توسک گوتی: دەزانم کارەکە وێرانکەرە، بەتایبەت بۆ نەوەی گەنج، بەڵام دەبێت رابێن لەسەر ئەوەی کە سەردەمێکی نوێ دەستیپێکردووە، سەردەمی پێش جەنگ، من زیادەڕەوی ناکەم، رۆژ بە رۆژ ئەمە روونتر دەبێتەوە”.