پڕۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لە شاری قامیشلۆ

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی ئیبراهیم، ​​بەڕێوەبەری وێستگەی ئاوی قامیشلۆ رایگەیاند، پڕۆژەی دامەزراندنی هێڵێک کە هێڵەکانی پەمپکردنی وێستگەی هیلالیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەڕێژەی 95% تەواو بووە، ئەمەش هاوکارە لە چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لە گەڕەکەکانی شارەکەدا.

“ئیبراهیم” بە نۆرس پرێسی وت، لە ئەگەری لەکارکەوتنی یەکێک لە وێسگەکانی پەمپکردن، “ئاوەکە وەک هەمیشە نابڕدرێت”.

تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە لە ئەنجامی هاوکاری هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە بەڕێوبەری خۆسەر و مانگی سووری سووریا و خاچی سووری نێودەوڵەتی دێت، کە بووە هۆی دامەزراندنی پردێکی پێکەوەبەستنی نوێی لە وێستگەکەدا.

 ئیبراهیم ئاماژەی بەوەدا، هێڵە سەرەکییەکانی وێستگەکە کە ئاو بۆ گەڕەکی هیلالیە و گەڕەکی جۆلان و نەخۆشخانەی نیشتمانی پەمپ دەکەن، پێنج ژمێرەی تایبەتیان بۆ دابینکراوە، ئەمە جگە لە دانانی پێنج پامپ بە توانای 85 ئەسپ  و دووانی دیکە بە هێزی 40 ئەسپ، بۆ کارپێکردنی وێستگەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “35 پانێڵی سەرەتایی لەسەر بیرەکان دانران، بۆ یارمەتیدان لە کاتی چاککردنەوەدا، هەروەها گۆڕینی بۆرییە زیان پێگەیشتووەکان بە بۆری نوێ.”

بەگوتەی بەڕێوەبەرەکەی، وێستگەی هیلالیە 52 بیر لەخۆدەگرێت کە 51 بیریان ئاو بۆ گەڕەکەکانی شارەکە دابین دەکەن.

لای خۆیەوە عەلی مەنسوور، بەرپرسی مانگی سووری سووریا بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، كارەكانی ئەم دواییەی چاككردنەوەی وێستگەی هیلالیە كە بەم نزیكانە تەواو دەبێت، دەبێتە هۆی باشتركردنی پەمپكردنی ئاو لە هەندێك گەڕەكەكانی شارەكە، لەوانە “هیلالیە، رۆژئاوا، کۆڕنیش، بەشێک لە ناوەندی، قسور، حیزام و ئەوانی تر.”

مەنسور ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە یەکەمجار نییە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو دەکەن، چونکە ئەوان بە هاوکاری لەگەڵ یونیسێف لە سەرەتای ئەمساڵەوە 16 وێستگەیپاڵاوتنی ئاوی بیرەکانیان لە حەسەکە داناوە.

دانیشتوانی گەڕەکەکانی قامیشلۆ بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنن، چونکە رۆژانە تەنها بۆ ماوەی یەک دوو کاتژمێر ئاو دەگاتە ماڵەکان، ئەمەش وایکرد ئاو لە تانکەرەکان بکڕن.

ئامادەکردنی: محەمەد ئەوامری –  داڕشتنه‌وه‌: رەهف یوسف