حکومەتی دیمەشق بەرپرسێكی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دیاری دەکات
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی حکومەتی دیمەشق بەرپرس و سەرۆکی نوێی لیژنەی ئەمنی و سەربازی خۆی لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان دیاریكرد.
لەو بڕیاری دەستبەکاربوونە کە واژۆی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریای لەسەرە، محەمەد ئیبراهیم عیسا وەک سەرۆکی لیژنەی سەربازی و ئەمنی لە پارێزگای حەسەکە دیاریکراوە، کە پلەی لیوای لە شوێنی مونزر سەعد ئیبراهیم دەست بەكاردەبێت.
لە کۆتایی ساڵی 2022دا “عیسا” کە خەڵکی گوندی زامایە کە دەکەوێتە گوندەواری شاری جەبلە لە پارێزگای لازقیە، کرا بە فەرماندەی فیرقەی دەیەمی هێزەکانی حکومەت.