وەزارەتی دەرەوەی سوریا سەركۆنەی هێرشی ئیسرائیل دەکات، بۆ سەر چەند ناوچەیەكی شاری حەلەب
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا سەركۆنەی هێرشی ئیسرائیلی کرد کە چەند شوێنێکی شاری حەلەبی باکوری سوریای کردە ئامانج.
بەگوێرەی ئەوەی میدیاکانی حکومەت بڵاویانکردەوە، لە بەیانی ئەمڕۆدا لە بۆردومانێکی ئیسرائیلی کە خاڵەکانی حەلەب و گوندەوارەكانی کردە ئامانج دەیان كەسی سڤیل و سەربازی کوژران و برینداربوون، هەرروەها بۆردومانەكان زیانی زۆری ماددییان بۆ موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت گەیاندووە.
ناوبەناو ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر چەند شوێنێک لە سوریا و زیانی ماددی و مرۆیی لێدەکەوێتەوە، زۆرجار ئەم هێرشانە سەرکردە ئێرانییەکان و سەرکردەکانی حزبوڵڵای لوبنان دەکەنە ئامانج.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کردووە بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بە پێشێلکارییە دووبارەبووەکانی ئیسرائیل هەڵبگرن، كار بۆ وەستاندنی هێرشەکانی فەلەستین ، سوریا و لوبنان بكەن.