بەهۆی ناکۆکیەوە لەسەر دەسکەوتی قاچاخچێتی.. شەڕ لە نێوان دوو میلیشیای سەر بە تورکیادا روویدا

گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی تویس، نزیک بە شاری مارع لە گوندەواری باکووری حەڵەب، شەڕ و پێکدادانی توندوتد لە نێوان دوو میلیشیای سەر بە تورکیادا روویدا.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، پێکدادانی توند لە نێوان میلیشیای لیوای ئەلوەقاس لە فەیلەقی یەکەم و فیرقەی ئەلحەمزەی فەیلەقی دوو کە دڵسۆزی تورکیان روویداوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، “میلیشیای حەمزات هێرشی کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سەر بە میلیشیای لیوا ئەلوەقاس لە گوندی تویس لە ئەنجامی ناکۆکی لەسەر داهاتی قاچاخ، ئەمەش بووە هۆی برینداربوونی دوو ئەندامی میلیشیای لیوا ئەلوەقاس “.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا شاری مارع بە هۆی ناکۆکی لەسەر خاڵەکانی قاچاخچێتی لە نێوان فیرقەی حەمزە و لیوای ئەلوەقاس دۆخی هۆشداری سەربازی و ناکۆکی ئەمنی بەخۆوەبینیوە.

ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی جەیش وەتەنی سەر بە تورکیادان، ئاژاوەی ئەمنی بەردەوام بەخۆوە دەبینن، بەو پێیەی رۆژانە شەڕ و بۆردومان و دەستگیرکردنیان تێدا روودەدات.

ئامادەکردنی: حەسەن ئەلمحەممەد – داڕشتنەوەی: محەممەد ئەلقازی