شوێنەوارێکی مێژوویی نۆژەندەکرێتەوە کە بۆردوومانەکانی حکوومەتی سووریا زیانی پێگەیاندبوون
دەرعا – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری بوسرەتشام لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دەرعا بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە چەند مانگێک لەمەوبەرەوە دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی چەند باڵەخانەیەکی شوێنەواریی گرنگ کردووە، کە بەهۆی بۆردومانی هێزەکانی حکومەتەوە بۆ سەر شارەکە لە ساڵی 2012دا زیانیان پێگەشتووە.
بۆسرەتلشام لە سووریا یەکێکە لە پێگە شوێنەواری و مێژووییە گرنگ و بەناوبانگەکانی جیهان، وەک مەدرەجی بۆسرە و جێگە خەوەکەی کچەکەی پاشا و کڵێسای بیزەنتی.
سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەکە باسی لەوەشکرد، لەنێو ئەو شوێنەوارانەی کە بە هاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەست بە نۆژەنکردنەوەیان کراوە، قوتابخانەی “ئەبو ئەلفیدا” هەیە کە پێش دەستپێکردنی جەنگ ناوەندێکی رۆشنبیری عەرەبی بووە و بۆردومانەکانی حکومەتیش بەشێک لە دیوار و منارە و قوبەکەی لەناوبردووە
چەند ساڵێك لەمەوبەر بەهۆی بوونی هێزەکانی حکومەت لە دەوروبەری و رێگەنەدان بە نۆژەنکردنەوەی بە شێوەیەکی هەمیشەیی داخرابوو، بەڵام زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر لێی کشاونەتەوە بۆ خاڵە سەربازییەکانیان.