بەڕێوبەریی خۆسەریی بۆ ئاسانکاری وەرگرتنی گەنمی جوتیاران چەند سایلۆیەکی نۆژەندەکاتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێری سەر بە بەڕێوبەریی خۆسەریی رایگەیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی سایلۆکانی تل حومس لە گوندەواری قەحتانیە و ناحیەی تل کۆچەر لە گوندەواری دێریک بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیاران بۆ وەرزی کشتوکاڵی ئەمساڵ بەردەوامن.
هاوسەرۆکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی، نەبیلە محەممەد، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئامانج لە نۆژەنکردنەوەی سایلۆکانی تل حومس و تل کۆچەر کەمکردنەوەی بارگرانی و تێچووی رێگایە لەسەر جووتیاران”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشتر جووتیارانی تل کۆچەر بەرهەمی گەنمەکانیان دەگواستەوە بۆ دێریک و جووتیارانی تل حومیسیش بەناڕەحەتی بەرهەمەکانیان پێ دەگێزرایەوە بۆ سایلۆکان.”
ئاماژەی بەوەداشدا، کە سایلۆکانی هنیدەش لە گوندەواری تەبقە نۆژەنکراونەتەوە و سایلۆکانی هیتین و گوێران لە حەسەکە و سایلۆکانی دێرەزووریش بەهەمانشێوە.
گوتیشی، “ئەو سایلۆیانەی کە نۆژەن دەکرێنەوە و پارێزگارییان لێدەکرێت، دەتوانن نزیکەی 400 هەزار تۆن لە بەرهەمی گەنم لەخۆبگرن.”
روونیشیکردەوە، پێش دەستپێکردنی پرۆسەی دروێنەکردن، سەرجەم سایلۆکان ئامادە دەبن بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران.