
“ئاسایش”ی رۆژئاوای كوردستان پله‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی بۆ لیوا به‌رزده‌كاته‌وه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، پله‌ی ژماره‌یه‌ك ئەفسەری هێزه‌كانی بۆ “لیوا” به‌رزكرده‌وه.
مانگی شوباتی ساڵی 2022، فەرماندەیی گشتی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، ده‌رچوونی 148 ئەفسەری بە پلەی “مولازمی یەک” لە کۆلێژی زانستەکانی پۆلیس راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جار بوو لە دامودەزگاکانی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری کارمەندانی ئەمنی بە پلەی سەربازی دابمه‌زرێن.
پله به‌رزكردنه‌وه‌كه ئه‌فسه‌ره‌كان بۆ پله‌ی”لیوا” له مه‌ڕاسیمی ده‌رجوونی خولی سێیەمی “کۆلێژی شەھید تولھه‌لدان بۆ زانستەکانی پۆلیس”بوو، و له‌ژێرناوی “شەھید مه‌لیكه عاید”بوو، کە ساڵی ڕابردوو له‌كاتی ئه‌ركێكی ئه‌منی به‌هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەگەڵ دوو هاوکاری گیانی له‌ده‌ستدا.
خولەکە ٢٢٨ ئەفسەری ژن و پیاوی لەخۆگرتبوو و بۆ ماوەی شەش مانگی، وانەی یاسایی و سەربازی و فیکرییان وەرگرتبوو بۆ ئەوەی له ئەرکه‌كه‌یان ئاسایش و سەقامگیری به‌دیبهێنن لە ناوچەکەدا.
جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی پلەی سەربازییه‌كانی ڕادەستی ئەفسەرە دەرچووەکان و سەرۆکایەتی هاوبەشی ده‌سته‌ی ناوخۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەری و فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان کرد.
ئەو ئەفسەرانەی پله‌ی لیوایان وه‌رگرت، عەلی حجۆ و سوزدار محەممەد شێخۆ، بوون كه هاوسەرۆکی ده‌سته‌ی ناوخۆیی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌رین.
لیوا حه‌لیمه مەحمود ئەبو بەکر له فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، لیوا مه‌هدییه هندی هیلال و لیوا دیله‌ر حوسێن تمۆ لە فەرماندەیی ژنانی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، لیوا عەلی حه‌سه‌ن لە فەرماندەیی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، لیوا سعود عەبدولڕەزاق حه‌سه‌ن لە فەرماندەیی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان.
ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی جەختی لە گرنگی کاری هێزەکانی ئاسایش كرده‌وه، پاراستنی سەلامەتی رۆژئاوای كوردستان، و ئاماژه‌ی به ئەری ئەفسەران و ڕۆڵی دیاریان لە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هاوڵاتیان كرده‌وه.