بەهۆی لافاوەوە خانویەک لە قامشلۆ داڕما و کەسێک بریندار بوو
رەققە – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لافاوی زۆر بووە هۆی داڕمانی خانوویەکی گڵ لە گەڕەکی ئەلحلیە لە شاری قامشلۆ کەسێک برینداربوو.
دوێنێ سێشەممە، ناوچە جۆربەجۆرەکانی جەزیرە بارانی بەخوڕیان بەخۆوە بینی، کە بەرزترینی لە شارۆچکەی هیمۆ، لە رۆژئاوای قامشلۆ بوو، بەڕێژەی 28 ملم.
لەیلا عومەر، دانیشتووی گەڕەکی ئەلهیلالییە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئیدریس ئەسعەد، کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەهۆی داڕمانی ژوورێکی خانوەکەیەوە قاچی شکا و بریندار بوو.
روونیشیکردەوە، بریندارەکە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی قامشلۆ گەڕاوەتەوە ماڵەوە، ئەوەشیان خستەڕوو، ئەو خانووەی کە ئەسعەد و منداڵەکانی تێیدا دەژین، خانوویەکی کرێیە.