داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانج کردنی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی “هەسەدە” راگەیاند
رەققە – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، دەوڵەتی داعش لەڕێگەی ناسێنەرە نزیکەکانیەوە؛ بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانج کردنی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیاند، لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی شاری رەققە لە باکووری سوریا.
ئاژانسی “ئەعماق”ی نزیك لەو رێكخراوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەكدارانی ئەو رێكخراوە بۆمبێکی چێنراویان بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی هەسەدەدا تەقاندووەتەوە، لە نزیك شارۆچكەی كەرامە لە شاری رەققە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئەندامێکی هەسەدە کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون؛ کە لە ئۆتۆمبیلەکەدا بوون.”
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی سوریای دیموکرات هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.
لەم دواییانەدا “داعش” بە ئامانجگرتنی “هەسەدە”ی چڕتر کردووەتەوە، سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە ئەم هەسەدە ئەنجامی دەدات، بۆ بەدواداچوونی شانەکانی ڕێکخراوەکە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نزیک شارۆچکەی عەین عیسا راگەیاند کە بووە هۆی شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات.