ئەسەد بانگهێشت دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشتنامەیەکی نووسراوی لەلایەن حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەینەوە پێگەشت، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سی و سێهەمی، دانیشتنی ئاسایی لوتکەی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی.
ئەو لوتکەیە لە 16ی ئایار، کە لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێوەدەچێت.
سووریا لە مانگی ئایاری ساڵی رابردووەوە ، دوای چەندین ساڵ لە چۆڵبوونی، بەهۆی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبیەوە سەبارەت بە شەڕی سووریا، گەڕاوەتەوە بۆ لە کۆمکاری عەرەبی.
بەپێی ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڵاویکردووەتەوە، ئەسەد ئەو داوایەی لە باڵیۆزی بەحرەین لە دیمەشق وەرگرتووە.