هەسەدە هەوڵێکی دزەکردنی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا شکستپێدەهێنێت

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات هەوڵێکی دزەکردنی ئەندامانی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیایان لە رۆژئاوای شاری مەنبیج پووچەڵ کردەوە.

ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیجی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانیان و هێزەکانی بەرەی کورد، توانیان هەوڵێکی دزەکردنی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە نزیک گوندی ئەلبویهج کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری مەنبیجەوە پووچەڵ بکەنەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دوای بەرپەرچدرانەوەیان و کەوتنیان بەسەر مینێکی چێنراودا، یەکێک چەکدارێکیان کوژرا.

روونیشیکردەوە، هەندێکیان هەوڵی دزەکردنیان داوە بۆ هێڵی ساجور، هەروەها چەکدارانی هێزەکانی “هەسەدە” توانیان رووبەڕوویان ببنەوە وبە گوێرەی راگەێنراوەکە، تا ئێستاش شەڕ لەگەڵیان بەردەوامە.

داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی