لە گوندەواری حەسەكە ئەندامێكی پارتی نیشتیمانیی سووریا تیرۆركرا
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، پارتی نیشتمانیی سووریا رایگەیاند، کە یەکێک لە ئەندامانی پارتەكەیان لە لایەن هێرشبەرانی نەناسراو لە شارۆچکەی سەفیا لە گوندەواری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان تیرۆركراوە.
پارتی نیشتمانی سووریا پارتێکی سیاسی مۆڵەتپێدراوە لە رۆژئاوای كوردستان، چوارەمین کۆنفرانسی خۆی لە چواری ئازاردا ئەنجامدا و ناوەکەی لە “پارتی گەشەپێدان و گۆڕانکاری نیشتیمانی دیموکراتی”ەوە گۆڕی بۆ “پارتی نیشتیمانی سووریا” و سابت جەوهەری وەک سکرتێری پارتەکە دەستنیشان كرا.
ئەمڕۆ ئەو پارتە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، کەسانی نەناسراو، ریاز مەحمود جوهەری، ئەندامی ئەو پارتەیان تیرۆرکردووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتری بخەنەڕوو .